له‌و ده‌مه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ کرده له‌شکریـیه‌کانی له لیبیادا وا بۆ ماوه‌ی 3 مانگی تر درێژده‌کاته‌وه، هاوکات وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌کاری خۆی ده‌کات بۆ سه‌ر له نوێ کردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی خۆی له ته‌رابلوسی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا " جین کرێتز " گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ته‌رابلوس، واته بۆ ئه‌و شاره‌ی که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌نیازه ئه‌مڕۆ ئاڵای خۆی له باڵوێزخانهکهیدا به‌رز بکاته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکای ناوبراو هه‌تا مانگی دوازده‌ی ساڵی 2010 له ته‌رابلوس نیشته‌جێبوو ، به‌ڵام به‌ڕێز جین ئه‌و وڵاته‌ی به‌جێ هێشت دوای ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ری ناسراو به "ویکی لیکس " ههڵسهنگاندهنهکانی خۆی له‌سه‌ر ژیانی که‌سایه‌تی خودی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی لیبیایی بڵاوکرده‌وه و به که‌سێکی هزر ناسه‌قامگیر و ئه‌وپه‌ڕی له هه‌ڵچون و داچوندا و له نه‌خۆشی ترساوی پێناسه‌کردبوو .
هه‌روه‌ک ئاشکرایه، هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی هێشتا له شاری سیرتی شوێنی له‌داکبوونی قه‌زافی و هه‌روه‌ها له چه‌ند جێگه‌یه‌کی ستراتیژیدا خۆیان قایم کردووه، هاوکات " ئه‌ندرێس فۆ راسمۆسین " ی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی ناتۆ دوێنێ گوتی، هاوپه‌یمانی ناتۆ سوره له‌سه‌ر درێژه‌دان به ئه‌رکه‌که‌ی هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی پێویست بکات .
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌رکی له‌شکری ناتۆ له لیبیادا بۆ ماوه‌ی 90 رۆژی دیکه، هه‌تا ئێستا ئه‌مه دووهه‌مین درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌رکی هاوپه‌یمانی ناتۆیه له لیبیادا و درێژکردنه‌وه‌که‌ی ئه‌مجاره به هه‌فته‌یه‌ک بهرلهوهیه که ماوه‌ی درێژکردنه‌وه‌ی پێشوو به‌سه‌ر بچێت.