وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌ب که به‌م دوایـیانه ده‌سـتی له‌کارکێشـاوه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌که‌یان داویان کردووه کرداره جه‌نگیـیه‌کان له لیبیا ڕابگیرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه فرانکۆ فراتینی ڕۆژی چوارشه‌ممه به یاسادانه‌رانی ئیتاڵی گوت ڕاگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کان له لیبیا پـێویسته بۆ ده‌سـتبه‌جێ گه‌یاندنی کۆمه‌کی مرۆیی.
هاوکات ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له زاری سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌ب عه‌مر موسـا بڵاویکرده‌وه که داوای ئاگربه‌سـتی کردووه و ده‌ڵێت ئێسـتا کاتی گه‌یشتنه به ڕێـگه‌چاره‌یه‌کی سیاسـیه بۆ قه‌یرانه‌که. ڕۆژنامه‌که گوتی هه‌روه‌ها مو‌سا تێبینی خۆی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به بۆردومانکردنه‌کانی ناتۆ پاش بینی ئه‌و زیانانه‌ی له نێو خه‌ڵـکی سیڤیلدا که‌وتوونه‌ته‌وه.
ناتۆ دانی ناوه به‌وه‌ی بۆردومانکردنێـکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه زیانی به خه‌ڵـکی سیڤیل گه‌یاندووه و یه‌کێـکی دیکه له ڕۆژی هه‌ینی که له ڕیزێـک ماشێنی له‌شـکری سه‌رهه‌ڵـداوانی دابوو. گوته‌بێژی له‌شـکری ناتۆ مایک براکن گوتی ڕووداوه‌که‌ی یه‌کشه‌ممه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی چه‌که‌وه بووه و ئه‌وه‌ی هه‌ینیش به هه‌ڵه وایانزانیوه هێزی سه‌ر به قه‌زافین.
ڕۆژی سێشه‌ممه ناتۆ گوتی یه‌ک له فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی له‌سه‌ر ئاسـمانی لیبیادا دیار نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش به پـێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ده‌ڵێن هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیکۆپـته‌ری هاوپه‌یمانانیان خسـتۆته خوارێ.
براکن گوتی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان په‌یوه‌ندیان به ههلیکۆپـتهرهکهوه بڕاوه له‌و ده‌مه‌ی به‌سه‌ر که‌ناره‌کانی لیبیادا ده‌فڕی. گوتیشی لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ده‌کرێت.
ڕوون نیـیه ئایه فڕۆکه‌که به ته‌قه‌ی زه‌مینی که‌وتۆته خوارێ یان به هۆی هه‌ڵه‌ی میکانینکی.