ڕێبه‌رانی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا که ئێسـتا به سه‌ردانێـک له فه‌ڕه‌نسـان، ده‌ڵێن ئه‌وان داوایان له سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا نیکۆلای سارکۆزی کردووه کۆمه‌کی له‌شـکریان بکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان به تارابلوسی پایته‌ختدا بکه‌ن.
ئه‌ندامانی شـاند‌ی سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و داوایه‌یان له به‌ڕێز سـارکۆزی کردووه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له پاریس. له نێو شـانده‌که سوله‌یمان ئه‌لفورتیه نوێنه‌ری سه‌رهه‌ڵـداوانی شـاری مسڕاته‌ی ڕۆژئاوای لیبیای تێدایه.
پاش کۆبوونه‌وه‌که سه‌رهه‌ڵـداوان گوتیان ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان که‌وا ده‌توانن له چه‌ند ڕۆژێـکدا پـێشـڕه‌وی به‌ره‌و ته‌رابلوس بکه‌ن ئه‌گه‌ر بێت تۆزێـک له لایه‌ن دۆسته‌کانیانه‌وه کۆمه‌ک بکرێن، بۆ نمونه فه‌ڕه‌نسـا.
نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی بێرنارد هێنری ئه‌وه‌ی پـشـتیوانی له سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌کات له کۆبوونه‌وه‌که ئاماده بوو. ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵـداوان به به‌ڕێز سـارکۆزیـیان گوتووه ئه‌وان ده‌توانن له مسڕاته‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر ته‌رابلوس و ده‌سـتی به‌سه‌ردا بگرن. ئاشـکرا نیـیه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسی چی بووه.
پـێشـتر مانگی ڕابردوو فه‌ڕه‌نسـا چه‌کی بۆ سه‌رهه‌ڵـداوان له چیاکانی ڕۆژئاوای لیبیا ڕه‌وانه‌کرد.