کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی کاتی لیبیا ده‌ڵێن ڕێبه‌ری پـێشـوو موعه‌ممه‌ر قه‌زافی به هۆی سه‌ختی برینه‌کانی گیانی له‌ده‌سـتداوه. به‌ڵام هه‌واڵه‌که له سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆوه پـشـتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
پـێشـتر ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕێبه‌رانی له‌شـکری ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه گوتیان قه‌زافی له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵی داوه له شـاری سرت هه‌ڵبێت به برینداری ده‌سـتگیرکراوه.
چاوهڕواندهکرێت موسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه وتارێـکی نیشـتیمانی به‌و بۆنه‌یه‌وه پـێشـکه‌ش بکات.
ئه‌مڕۆ جه‌نگاوه‌رانی شۆڕشگێڕ دوایـین هه‌ڵمه‌تی خۆیان بۆ شـاری سرت برد، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین هه‌فته‌یان له شه‌ڕی توند له‌وێ به‌سه‌ربرد له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی پـڕ چه‌کی قه‌زافی.
کاربهدهســانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه گوتوویانه ده‌سـتگرتن به‌سه‌ر سرتدا ڕێـگه‌یان پـێـدهدات ڕزگاربوونی وڵاته‌که ڕابگه‌یه‌نن، چونکه مانای ئه‌وه‌یه حکومه‌تی کاتی کۆنتڕۆڵی هه‌موو ده‌روازه و به‌نده‌ره‌کانی وڵاته‌که‌ی کردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سرت له‌سه‌ر که‌ناری ده‌ریایه و 360 کیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلوسه‌وه دوره و دوایـین به‌هێزترین مۆڵگه‌ی لایه‌نگرانی قه‌زافیـیه که ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت له پاش ئه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌رانی حکومه‌تی کاتی له زوویه‌کی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆنتڕۆڵی شـارۆچکه‌ی به‌نی وه‌لیدی ناو بیابانیان کرد.
ڕاپـۆرته تهلهفیزیۆنیـیهکان جه‌نگاوه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه له شـاری سرت نـیشـان ده‌دا که ته‌قه‌ی خۆشیان به ئاسـماندا ده‌کرد و ئاڵای نوێی وڵاته‌که‌یان به‌سه‌ر شـاره‌که‌دا به‌رز ده‌کرده‌وه.