دوو وڵاتی دیکه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن به هاوبه‌شی به‌ریتانیا ڕاوێژکارانی له‌شـکری ڕه‌وانه‌ی لیبیا ده‌که‌ن بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوانی ئه‌و وڵاته.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا ئێگنازیۆ لا روسا ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی 10 شـاره‌زای ڕه‌وانه‌ی لیبیا ده‌کات بۆ یارمه‌تی دابینکردنی مه‌شق و ڕاهێنان بۆ سه‌رهه‌ڵـداوان ئه‌وانه‌ی له دژی هێزه‌کانی سه‌ر به ڕابه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌جه‌نگێن.
پـێشـووتر هه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌ڕه‌نسـاش ڕایگه‌یاندبوو که ڕاوێژکارانی له‌شـکری بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا دابین ده‌کات.
له لایه‌کی دیکه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسـا، سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـایی نیکۆلای سارکۆزی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی حوکمڕانی کاتی لیبیا موسـته‌فا عه‌بدولجه‌لیل سـازدا.
له پاش کۆبوونه‌وه‌که به‌ڕێز عه‌بدولجه‌لیل بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که به‌ڕێز سـارکۆزی بانگهێشت کردووه بۆ سه‌ردانی شـاری بنغازی، بنکه‌ی به‌هێزی سه‌رهه‌ڵـداوان له ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا.
شایانی باسه ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی ولیه‌م هه‌یگ ڕایگه‌یاندبوو که تیمێـکی نزیکه‌ی 12 شـاره‌زای له‌شـکری ڕه‌وانه‌ی لیبیا ده‌کات بۆ یارمه‌تیدانی سه‌رهه‌ڵـداوان له ڕووی ڕێـکخستن و دابینکردنی پـێداویسـتی و په‌یوه‌ندیکردنه‌وه، به‌ڵام ناوبراو هۆشـداری دا که ئه‌و تیمه به‌شـداری له شه‌ڕه‌کاندا ناکه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبی عه‌بدولعاتی ئهلعوبهیی ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی ڕه‌وانه‌کردنی ڕاوێژکارانی له‌شـکری ڕۆژئاوا کرد و گوتی ئه‌م هه‌نگاوه زیان به ده‌رفه‌تی هێنانه دی ئاشـتی ده‌دات.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکی که‌ناڵی BBC دا ناوبراو داوای ئاگربڕی کرد و پاشـان له شه‌ش مانگدا خۆسازدان بۆ هه‌ڵبژاردن.
هاوکاتی ئه‌م ڕووداوانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما به نیازه بڕی 25 ملیۆن دۆلار له یارمه‌تی نا له‌شـکریدا بۆ ئۆپـۆزسیۆنی لیبیا دابین بکه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن یارمه‌تیـیه‌کان دابینکردنی ئۆتۆمبیل و قه‌ڵغانی دژ به گولـله ده‌گرێته‌وه.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ڕ و پـێـکدانی نێوان هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی و هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوان له شـاری مسڕاته‌ی گه‌مارۆدراودا درێژه‌ی کێشـا و دانیشـتوانی ئه‌م شـاره هانایان بۆ یارمه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بردووه.