نیکۆلای سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت وڵاتانی جیهان که وا له پاریس کۆبوونه‌ته‌وه ، رێکه‌وتوون له‌سه‌ر کاردانه‌وه‌ی له‌شکری له پێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی سیڤیل له لیبیادا.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز سارکۆزی ئه‌مڕۆ گوتی کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌رکی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاواری به‌هاناچوونی ئه‌و لیبیه سیڤیلانه‌ی له ئه‌ستۆدایه، ئه‌وانه‌ی وا ڕووبه‌ڕووی په‌لاماری له‌شکری ده‌بنه‌وه که له لایه‌ن هێزه‌کانی لایه‌نگری سه‌رۆکی لیبیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
به‌ڕێز سارکۆزی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا که هیزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌تی لیبی له دوو به‌ره‌ی جه‌نگ دژ به ئۆپۆزسیۆنی میللی وا پێشڕه‌وی ده‌که‌ن.
چه‌کدارانی ئۆپۆزسیۆن له شاری بنغازی خۆرهه‌ڵاتی وڵات ئه‌وه‌ی بنکه و قه‌ڵایانه ده‌ڵێن هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی لیبی وا هه‌ر به‌رده‌وامن له پێشهرهویکردنیان، ئه‌مه‌ش وه‌ک فه‌رامۆشکردنێکی به‌رچاو بۆ ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی که دوێنێ موعه‌مه‌ر قه‌زافی رایگه‌یاند.
هاوکات ئۆپۆزیسیۆنی دژ به قه‌زافی ده‌ڵێت یه‌که له‌شکریـیه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆکی لیبی فرۆکه‌یه‌کیان له فرۆکه‌کانی ئۆپۆزسیۆن به‌رداوه‌ته خواره‌وه.
له‌لایه‌کی تره‌وه چه‌کدارانی میللی دژ به سه‌رۆکی لیبی هه‌واڵی شه‌ڕ و پێکدادان له باشوری شاری بنغازی و ئهلئهجدهبیه و هه‌روه‌ها له میسڕاتهی خۆرئاوای لیبیا راده‌گه‌یه‌نن. واتا له‌و شارانه‌ی له ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی لیبیدان و نزیکن له ته‌رابلسی پایته‌خته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ک له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا و عه‌ره‌بی و زلهێزانی جیهانی له شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا کۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وتووێژ بکه‌ن له‌سه‌ر کاردانه‌وه‌یان له‌مه‌ڕ خراپبوونی ره‌وشی له‌شکری له لیبیادا. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی لایه‌نانی ئاماژه پێدراو دوای ده‌نگدانی رۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی رابردووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دێت که تیایدا بڕیاری سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین له ئاسمانی لیبیادای راگه‌یاند و ده‌سه‌ڵات ده‌داته زلهێزانی جیهانی هه‌موو رێگه‌یه‌کی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی سیڤیلی لیبی.