پـتر له 30 وڵات له نێویاندا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌وان دان به ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کاتی سه‌رهه‌ڵـداونی لیبیدا ده‌نێن و ڕایده‌گه‌یه‌نن که چیتر موعه‌ممه‌ر قه‌زافی هیچ ده‌سه‌ڵاتێـکی شه‌رعی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی نه‌ماوه.
به‌رپـرسـانی باڵای وڵاتانی سه‌ره‌کی خۆرئاوا و ناوچه‌که ئه‌مڕۆ له ئسـته‌نبوڵ کۆبوونه‌وه بۆ داڕشـتنی سـتراتیژهکان له پـێناو به‌هێزکردنی پـێـگه‌ی ئۆپـۆزسیۆن لیبی وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ له ده‌سه‌ڵات خسـتنی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی که بۆ ماوه‌ی 42 سـاڵه حوکمڕانی ده‌کات.
هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی لیبی پـلانی دڵنیاکردنی گرنگی خۆیان بۆ لیبیایه‌کی دیموکرات دوای قه‌زافی پـێشـکه‌ش به گرووپی په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر لیبیا کرد.
به‌رپـرسـانی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایانگه‌یاند هه‌تا ده‌سه‌ڵاتێـکی کاتی نوێ له لیبیا داده‌مه‌زرێنرێت ئه‌وان وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێـکی شه‌رعی حوکمڕانکردن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سه‌رهه‌ڵـداواندا ده‌که‌ن.
ئه‌م دان پـیادانانه دیپـلۆماتیـیه له لایه‌ن گرووپی په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لیبیا پـێـگه‌یه‌کی گرنگی نوێی فه‌رمی ده‌داته سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبی له جیهاندا.