پـێده‌چێت هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی لیبیا کۆنتڕۆڵی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌که وه‌ده‌سـته‌وه‌بگرن که شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوان چه‌نده‌ها ڕۆژه په‌ره‌ی سه‌ندووه.
سه‌رهه‌ڵـداوه‌کان که شه‌ڕ ده‌که‌ن له پـێناوی له‌کارخسـتنی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له به‌نده‌ری نه‌وتی ڕه‌ئس لانوف له خۆرهه‌ڵات هه‌ڵهاتن، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه کۆنتڕۆڵی شاره‌که‌یان به‌ده‌سته‌وه بوو.
شایه‌تحاڵه‌کان گوتوویانه سه‌رهه‌ڵداوه‌کان شاره‌که‌یان به‌جێ هێشت له‌و کاته‌ی که‌وتنه به‌ر بۆردومانکردنی تۆپـخانه‌ی هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت. هه‌روه‌ها گوتووشیانه که نه‌خۆشخانه‌ی ناوخۆ و باڵه‌خانه‌کانی تر زیانی زۆریان پـێـگه‌یشـتووه.
سه‌رهه‌ڵداوان بۆ چه‌ند ڕۆژێـک له‌وێ خۆیان به‌رامبه‌ر به هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی گرتبوو، ئه‌وانه‌ی گه‌مارۆی شـاره‌که‌یان دابوو. هیچ ڕێـگه‌یه‌ک نیـیه بۆ زانینی ڕاسـتیـیه‌کان، چونکه حکومه‌تی لیبی ڕێگه‌ی له ڕۆژنامه‌وانان گرتووه بچنه ناو شـارۆچکه‌که‌وه.