ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له لیبیا کرد ڕێگه‌بگرێت له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌که‌کانی ناو وڵاته‌که‌ی به هه‌رێمه‌که‌دا، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کاتی لیبیا سه‌رۆک وه‌زیرێـکی نوێی هه‌ڵبژارد بۆ ڕێبه‌رایه‌تیکردنی پـرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له وڵاته‌که.
هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دوێنێ دووشه‌ممه به تێکڕای ده‌نگ به‌رنووسی بڕیارێـکی په‌سه‌ندکرد که له لایه‌ن ڕووسیاوه پـێشـنیارکرابوو و تیایدا باس له مه‌ترسی ئه‌و موشه‌کانه‌ی به سه‌ر شـان هه‌ڵده‌درێن و هه‌روه‌ها چه‌کی دیکه له‌وه‌ی بکه‌ونه ده‌سـتی میلیتانانهوه له ناوچه‌که‌دا. ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ڵێت بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه ڕه‌نگه نائارامی لێبکه‌وێته‌وه و له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌کانی وه‌ک ئه‌لقاعیده له مه‌غریب به‌کاربهێنرێت.
هاوکات ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی لیبیا بۆ قۆناغی گواستنه‌وه که به NTC ناسراو ، عه‌بدولڕه‌حیم ئهلکیبی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیری نوێی وڵاته‌که هه‌ڵبژارد.
ئهلکیب دوێنێ دووشه‌ممه 26 له کۆی 51 ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی NTC برده‌وه. ناوبراو ئه‌ندازیاری ئه‌لیکتریکه و خوێندنی له ئه‌مه‌ریکا ته‌واوکردووه و ئێسـتا ئه‌رکی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی که‌وتۆته سه‌ر شـان و پاشـان ڕێ خۆشکردن له به‌رده‌م سـازدانی هه‌ڵبژاردنی نیشـتیمانی.
هه‌ڵبژاردنی ئهلکیب به ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له کۆتاییهێنانی ناتۆ به ئه‌رکه‌کانی خۆی له لیبیادا هات، ئه‌وه‌ی بریتی‌بوو له هه‌ڵمه‌تێـکی ئاسـمانی بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیل به‌پـێی بڕیارێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.