به‌ریتانیا ڕاوێژکاری له‌شـکری بۆ لیبیا ده‌نێرێت به مه‌به‌سـتی یارمه‌تیدانی هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوان که ڕووبه‌ڕووی هێزه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌بنه‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه و له ڕاگه‌یاندنێـکدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هێگ گوتی تیمێـکی خاوه‌ن ئه‌زموونی له‌شـکری وا یارمه‌تی سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌دات له کاره‌کانی خۆڕێـکخستن و لۆجسـتی و په‌یوه‌ندیکردن. هێـگ گوتیشی ڕاوێژکاره‌کان په‌یوه‌ندیان به‌سه‌ر هێرشه له‌شـکریـیه‌کانی دژی هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌تی لیبیاوه نابێت و چه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵـداوان دابین ناکه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ناتۆ چه‌ند شوێنێـکیان له نزیک ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا بۆردومان کرد.
هاوپه‌یمانان گوتیان هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان کراونه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی فه‌رمانده‌یی و سه‌رپه‌رشتی له‌شکری و هه‌روه‌ها ده‌زگاکانی په‌یوه‌ندیکردن.
ناتۆ ده‌ڵێت هه‌روه‌ها باره‌گاکانی لیوای 32 ی تایبه‌تی لیبیای بۆردومانکردووه که ده‌ڵێن به‌کاردێت بۆ سه‌رکردایه‌تی و هه‌ماهه‌نگیکردنی هێرشه‌کانی دژی خه‌ڵـکی مه‌ده‌نی.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی لیبیا ده‌ڵێن هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان کراونه‌ته سه‌ر ته‌رابلوس و شـاره‌که‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی (سرت) و ناوچه‌ی ئه‌لحیره‌ی باشوری ڕۆژئاوای پایته‌خت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هاوپه‌یمانانی ناتۆ هێرشی ئاسـمانی ده‌که‌نه سه‌ر هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی لیبیا به پـێی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی فڕین به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته ئه‌وه‌ی بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیل له هێزه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی دانراوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کاربه‌ده‌سـتانی لیبیا گوتیان ئه‌وان گه‌یشـتوونه‌ته ڕێـکه‌وتنێـک بۆ ڕێـگه‌دان به کارمه‌ندانی به‌هاناچوون که‌وا به سه‌لامه‌تی بگه‌نه شـاری مسڕاته‌ی گه‌مارۆدراو له ڕۆژئاوای وڵاته‌که، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی مسۆگه‌ر بکرێت هێزه‌کانی قه‌زافی تۆپـبارانه‌کانیان له دژی شوێنه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوان ڕابگرن.
خانمه گوته‌بێژێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی به‌ڕێز قه‌زافی قایل بووه تیمێـکی هه‌ڵسه‌نگاندنی نێونه‌ته‌وه‌یی بچێت بۆ ناو شـاری مسڕاته وه‌ک به‌شێـک له ڕێـکه‌وتنێـک بۆ گه‌یشـتنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ ته‌رابلوسی پایته‌خت و شـاره‌کانی دیکه‌ی لیبیا. خانمه‌که گوتیشی حکومه‌تی لیبیا زامنی سه‌لامه‌تی تیمه‌که ده‌کات ته‌نها له‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سـتی خۆیدان.