هێزه‌کانی سه‌ر به ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی بۆردومانی چه‌ند شوێنێـکی نزیک بنکه‌ی به‌هێزی سه‌رهه‌ڵداوان له بنغازی ده‌که‌ن، هاوکات ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌کی قه‌ده‌غه فڕین به‌سه‌ر لیبیادا ده‌کات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه، هاوکاتی به‌رده‌وامبوونی مشتومڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، هێزه چه‌کداره‌کانی لیبیا ڕایانگه‌یاند که‌وا هه‌تا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان ڕاده‌گرن به مه‌به‌سـتی دانی مۆڵه‌ت به سه‌رهه‌ڵداوان تاوه‌کو خۆیان به‌ده‌سـته‌وه بده‌ن.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ته‌له‌فزیۆنی دوڵه‌تی لیبیا گوتی هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت ده‌سـتیان به‌سه‌ر به‌نده‌ری زووه‌یتینیای ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که گرتووه و ئێسـتا له ده‌وروبه‌ری بنغازین. به‌ڵام سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌ڵێن ئه‌وان به‌رپه‌رچی دووه‌م گه‌وره‌ترین هێرشی هێزه‌کانی قه‌زافیان داوه‌ته‌وه که به پاڵپـشـتی فڕۆکه کردبووی. هه‌روه‌ها گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن حکومه‌ت هێرشی ئاسـمانیشی کردۆته سه‌ر شـارۆچکه‌ی ئه‌جده‌بـیه که له ژێر ده‌ستی ئۆپـۆزسیۆندایه.
به‌پـێی ئه‌و ڕاپـۆرته هه‌واڵیـانه‌ی له ئه‌جده‌بـیه‌وه هاتوون له‌وه‌تای ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه نزیکه‌ی 30 که‌س له شه‌ڕه‌کاندا کوژراون. سه‌باره‌ت به ڕۆژئاوای لیبیاش، ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌سـتیان به‌سه‌ر مسڕاته‌دا گرتۆته‌وه که سێیه‌م گه‌وره‌ترین شـاری وڵاته‌که‌یه. سه‌رهه‌ڵـداوان نکوڵی ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌و هه‌واڵه ڕاست نیـیه.
وڵاته زلهێزه‌کانی ڕۆژئاوا گوشـار ده‌که‌ن تاوه‌کو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێـک بدات که کۆمکاری عه‌ره‌ب پشـتگیری ده‌کات بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیل له بۆردومانی هێزه‌کانی قه‌زافی.
شه‌وی چوارشه‌ممه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سوزن ڕایس گوتی واشنتن ده‌یه‌وێت بڕیاره‌که ڕێـگه به کۆمه‌ڵێـک کردار بدات که زیاتربێت له سه‌پاندنی ناوچه‌ی قه‌ده‌غه فڕین. فه‌ره‌نسـا که یه‌کێـکه له‌و وڵاتانه‌ی پـیشـنیاری بڕیاره‌که‌یان کردووه، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی خۆی ڕه‌وانه‌ی نیویۆرک کرد به مه‌به‌سـتی مسۆگه‌رکردنی زوو په‌سه‌ندکردنی بڕیاره‌که.