فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ناتۆ به‌ره‌به‌یانی یه‌کشه‌ممه بۆمبارانی ئامانجه‌کانیان له نزیک ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا کرد، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی بۆمبارانی هێزه‌کانی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافییان له ده‌وروبه‌ری شاری به‌نده‌ری برێگه کردبوو. جارێ هێشتا ڕوون نیـیه ئامانجه‌کان چ بوون و ئایا زیانی گیانیان لێکه‌وتۆته‌وه یان نا.
به‌ڕێز قه‌زافی ئه‌م شاره‌ی له ڕۆژئاوای وڵات وه‌ک بنکه‌ی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌کارهێناوه له شه‌ڕی 5 مانگه به‌دژی سه‌رهه‌ڵداوان که هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆتای به ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وانه‌ی بهێنن.
له هه‌مان کات، شه‌ممه سه‌رهه‌ڵداوان ڕایانگه‌یاند هه‌وڵه‌کانیان لهسهرخۆبوونهتهوه بۆ پێشڕه‌ویکردن بۆ ناو برێگه به هۆی مینی ژێر زه‌وی و تۆپبارانه‌کان له‌لایه‌ن حکومه‌ت.
کارمه‌ندانی پزیشکی و سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ڵێن به‌لای که‌می 10 سه‌رهه‌ڵداو کوژراون له‌وه‌تای هه‌ینی که شه‌ڕکه‌رانی ئۆپۆزسیون شه‌ڕیان ده‌ستپێکرد تا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و شار له ڕۆژهه‌ڵات بگرنه ده‌ست.
ئه‌م پاشوهچوونهی سه‌رهه‌ڵداوان ڕۆژێک پاش ئه‌وه دێت له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی دیپلۆماسی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کاتی سه‌رهه‌ڵـداونی لیبیدا ڕاگه‌یه‌ندرا وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارێتی ڕه‌وا و شه‌رعی له‌م وڵاته‌ی باکوری ئه‌فریقا. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش له ناو ئه‌و وڵاتانه بوو پشتیوانی له ئه‌نجومه‌ن ڕاگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ک له وڵاته هێزداره‌کانی جیهان پێشتر پشتیوانیان بو ئه‌نجومه‌ن ڕاگه‌یاندبوو.