هاوڵاتیانی لیبی ئاهه‌نگی یه‌که‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشه‌که‌یان ده‌گێڕن، ئه‌وه‌ی هه‌ره‌سی به ڕژێمی دیکتاتۆری پێشـوو موعه‌ممه‌ر قه‌زافی هێنا.
له دره‌نگانێکی دوێنێوه له چه‌ندان شار و شارۆچکه‌ی سه‌رتاپای لیبیادا ئاهه‌نگی ساڵڕۆژی شۆڕشه‌که ده‌ستیـپـێکرد. له شاری به‌نغازی خۆرهه‌ڵاتی وڵات به‌رپرسانی ئاسایشی له ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا بوون، له‌و ده‌مه‌ی به سه‌دان که‌س له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی دادگای شاره‌که هاواری خۆشیان ده‌کرد و ئاڵایان ده‌شه‌کانده‌وه. وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی به فه‌رمی ساڵیاده‌که ده‌ستپـێکرد.
ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتیانی لیبی له بۆنه‌که‌دا هه‌ستی خۆشحاڵی و هه‌روه‌ها گه‌شبینیان ده‌ربڕی به هۆی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی له ده‌می شۆڕشه‌که‌یانه‌وه به ئه‌نجامیان گه‌یاندووه.
به‌ڵام هاوکات عه‌لی ئه‌لته‌رحونی وه‌زیری پـێشـو حکومه‌ت گوتی هێشتا کاری زۆر ماون به ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێن.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه، ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا له مانگی 8 ی ساڵی پاردا سه‌رۆکی پێشوو موعه‌ممه‌ر قه‌زافیان له ده‌سه‌ڵات لادا و کۆتایـیان به 42 ساڵه‌ی حکومڕانی قه‌زافی هێنا.