هێزه‌کانی سه‌ر به ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕۆکێتیان گرتۆته شوێنه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوان له نزیـک شـاری ئه‌جدابیای ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ڕوون نیـیه ئایا ئه‌و بۆردومانکردنه زیانی لێ که‌وتۆته‌وه یان نا.
ئه‌م بۆردومانه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که شه‌ڕ له ڕۆژئاوای شـاره‌که ڕوویدا و تیایدا به لانی که‌م 7 که‌س کوژران و 27 که‌سی دیکه برینداربوون.
ڕۆژی شه‌ممه ڕاپـۆرتیش درا که‌وا شه‌ڕ له دوو شـاری دیکه‌ی لیبیا ڕوویداوه. سه‌رهه‌ڵداوان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی له شـاری بریقه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت به شه‌ڕ هاتن.
هه‌روه‌ها گه‌واهیده‌ران گوتیان شه‌ڕی توند له شـاری مسڕاته‌ی ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ش ڕوویداوه. سه‌رهه‌ڵـداوان له‌و شـاره هێزه‌کانی حکومه‌تیان تاوانبارکرد به‌وه‌ی بۆمبی هێشوویی به‌کارده‌هێنن، وه‌لێ هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی نکوڵی لێ ده‌که‌ن.
ده‌مڕاستێـکی سه‌رهه‌ڵـداوان به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رزی گوتووه ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌کانی قه‌زافی به لانی که‌م 100 بۆمبی هێشوویی‌یان گرتۆته ناوچه‌ی پـیشـه‌سـازی شـاری مسڕاته.