دادوه‌ری گشتی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کان داوای له دادوه‌ران کرد بڕیارێـک ده‌ربکه‌ن بۆ ده‌سـتگیرکردنی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و یه‌ک له کوڕه‌کانی و سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رحه‌قی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامیان داوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه و له لاهای لویس مۆرینۆ ئۆکامبۆ گوتی ئه‌و به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گری کۆکردۆته‌وه له‌سه‌ر موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و سه‌یف ئه‌لئیسلامی کوڕی و عه‌بدوڵڵا ئهلسهنوسی سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری که‌وا تاوانیان ئه‌نجام داوه به مه‌به‌ستی مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
گوتیشی به‌ڵگه‌کان نیشـانی ده‌ده‌ن موعه‌ممه‌ر قه‌زافی به‌خۆی فه‌رمانی داوه هێرش بکه‌نه سه‌ر خه‌ڵـکانی سیڤیل له‌وه‌تای له مانگی دووه‌وه شاڵاوی دڕندانه بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبی ده‌سـتیپـێـکردووه.
لویس مۆرینۆ ده‌ڵێت ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی 74 لاپه‌ڕیی له‌به‌ر ده‌سـتدایه نیشـانی ده‌دات چۆن هێزه‌کانی حکومه‌تی لیبیا به پـێی به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژراو په‌لاماری خه‌ڵـکی خۆیان داوه.
دادوه‌ران تاووتوێی به‌ڵگه‌کان ده‌که‌ن و پاشـان بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن که ئایا داوای ده‌سـتگیرکردنه‌که په‌سه‌ند بکه‌ن یان ڕه‌تی بکه‌نه‌وه و یاخود داوای به‌ڵـگه‌ی زیاتر بکه‌ن. ئه‌م پـرۆسه‌یه ڕه‌نگه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک بخایه‌نێت.
جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا خالید که‌عیم ئه‌و داوایه‌ی دادوه‌ری گشتی دادگای لاهای ڕه‌تکرده‌وه و گوتی ئه‌وانه جێـگای گومانن.