شه‌ڕ و پـێـکدادان به لای که‌م له سێ شـاری لیبیا وا درێژه‌ی هه‌یه، واته له‌و شوێنانه‌ی هێزه‌کانی لایه‌نگری موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ڕێبه‌ری لیبی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبی ده‌که‌ن، ئه‌و چه‌کدارانه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی دژ به حکومه‌تی قه‌زافی که له لایه‌ن فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆوه بڕێـک پـشـتیوانی کراون.
هه‌واڵی شه‌ڕ و پـێـکدادانی له شـاری مسـڕاتهی خۆرئاوای وڵات له ئارادایه، له‌و شـاره‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبی دژ به حکومه‌ته‌که‌ی قه‌زافی هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی لیبیان به به‌کارهێنانی بۆمبی هێشوویی کوشنده تۆمه‌تبارکردووه.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژێـکی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رزی گوتووه ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی قه‌زافی به لای که‌م 100 بۆمبیان ناوه به ناوچه‌ی پـیشه‌سـازی شـاره‌که‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه بۆمبی هێشوویی کوشنده که ده‌ته‌قێته‌وه چه‌ندان ته‌مه‌قه‌مه‌نی بچوکتری لێ ده‌که‌وێته‌وه، هاوکات وێرانکاریـیهکی به‌رفراوانی بێ جیاوازی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه به‌کارهێنانی بۆمبی هێشوویی له لایه‌ن زۆر له‌و وڵاتانه‌ی جیهانه‌وه قه‌ده‌غه‌کراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێجگار کوشـنده‌یه و هه‌روه‌ها پـێکانهکانی گشـتگیره و بێ جیاوازیـیه، به‌ڵام هاوکات ده‌سه‌ڵاتدارانی لیبی نکوڵی له به‌کارهێنانی بۆمبی هێشوویی دژی سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌که‌ن.
له لایه‌کی تره‌وه گه‌واهیده‌ران هه‌واڵی به‌رپابوون شه‌ڕی قورسیان داوه له نزیک شـاری ئه‌جدابیای خۆرهه‌ڵاتی لیبیا له نێوان چه‌کدارانی لیبی و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی قه‌زافی.