هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕێبه‌ری لیبی موعومهر قه‌زافی هێرشی تری ئاسمانیان کرده سه‌ر شاری ئه‌جده‌بیه له خۆرهه‌ڵات که به‌ده‌ست سهرههڵداوهکانهوهیه و به‌ره‌و بنکه‌ی سه‌ره‌کیان له بنغازی نزیک بوونه‌ته‌وه.
شاهیدحاڵه‌کان ده‌ڵێن بۆمبارانکردنه‌که‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌شی خۆرئاوای شاره‌که‌ی کردبووه ئامانج. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسا له‌و باره‌یه‌وه گوتی به لایه‌نی که‌مه‌وه چه‌کدارێك له‌و هێرشکردنه کوژراوه.
هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش بۆردومانی شاری ئهجدهبیهیان کرد له‌و ده‌مه‌ی هێرشیان کرده سه‌ر شاری که‌ناری زوواره له خۆرئاوا، نزیکه‌ی 120 کیلۆمه‌تر له خۆرئاوای تهرابلسهوه.
زوواره یه‌کێکه له چه‌ند شارێکی خۆرئاوا که هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌ی دانیشتوانه‌که‌یدا گرتووه و هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی هێشتا کۆنتڕوڵی داموده‌زگا نه‌وتیه‌کانی ده‌که‌ن.
جێی باسه هێزه چه‌کداره‌کانی ئۆپۆزسیۆن به چه‌کێکی که‌مه‌وه و که‌موکوڕی رێکخستنیان نه‌یانتوانیوه ڕێ له به‌ره‌وپێشچوونی له‌شکری لیبیا به فڕۆکه‌ی جه‌نگی و چه‌کی قورسیانه‌وه بگرن.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌رهه‌ڵداوان به‌ره‌و خۆرئاوا پێشکه‌وتبوون؟ به‌ڵام به لایه‌ن که‌مه‌وه 200 کیلۆمه‌تر پاشه‌کشه‌یان پێکرایه‌وه.