وتووێژه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر لیبیا له تورکیا ده‌ستیپێکردووه و پێشبینی ده‌کرێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له لیبیا پته‌وبکات، واتا له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی له پێناو رووخاندنی حکومڕانی سه‌رۆک قه‌زافی وا ده‌جه‌نگن.
شانده‌کانی گرووپی په‌یوه‌ندی به لیبیا، له نێویاندا هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌مڕۆ پلان داده‌رێژن به مه‌به‌ستی زیادکردنی پشتیوانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی لیبی.
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریکایی ئه‌وانه‌ی یاوه‌ری خانم هێله‌ری کلنتن ده‌که‌ن ده‌ڵێن واشنتن په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆن لیبی به‌هێزده‌کات، هه‌ر که ئه‌نجومه‌نی ناوبراو له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا پلانه داڕێژراوه‌کانی خۆی بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی دیموکرات و شه‌فاف و هه‌روه‌ها گشتگیر پێشکه‌ش بکات .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه سازدانی وتووێژه‌کان هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی وا پێشه‌ڕه‌وی به‌ره‌و ته‌رابلوسی پایته‌ختی بنکه‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبی ده‌که‌ن و لێی نزیکده‌بنه‌وه.
دوێنێ چه‌کدارانی ئۆپۆزسیۆنی لیبی هێرشیان کرده سه‌ر شارۆچکه‌ی بڕێگه‌ی که‌ناری ،ئه‌وه‌ی له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی حکومه‌تیدایه و ئه‌م شارۆچکه‌یه مه‌ڵبه‌ندێکی ستراتیژی نه‌وته له خۆرهه‌ڵاتی لیبیا.
هاوکات سه‌رچاوه‌کانی ته‌ندروستی له شارۆچکه‌ی ئه‌جدابیای نزیک برێگه گوتیان سه‌رهه‌ڵداوێکی لیبی کوژراو هه‌روه‌ها به لای که‌م 5 یش برینداربوون ، له‌و پێکدادانه‌ی جه‌نگاوه‌رانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی قه‌زافی له میانه‌ی یه‌که‌مین پێشه‌ڕه‌ویان له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته و به‌زاندنی هێڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه.