چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا ده‌ڵێن هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕێبه‌ری پـێشـووی وڵاته‌که موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له به‌رده‌م پاڵاوگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی نه‌وتدا له شـاری ڕه‌ئس لانوفی به‌نده‌ری به لای که‌م 15 پاسه‌وانیان کوشتووه و 2 ی دیکه‌یان بریندارکردووه.
هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کاتی ده‌ڵێن چه‌کدارانی قه‌زافی ڕۆژی دووشه‌ممه به ڕیزێـک ماشێنه‌وه له پاڵاوگه‌که نزیـکبوونهتهوه و هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر پاسه‌وانه‌کانی به‌رده‌می که سه‌ر به هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتین.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه چه‌کدارانی ده‌سه‌ڵاتی کاتی له شـاری به‌نی وه‌لید گه‌ڕانه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی بهرههڵـسـتیـیهکی توندی هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی بوونه‌وه که خومپاره و ڕۆکێت و هه‌روه‌ها سیرهگریان له‌سه‌ر بانه‌کان به‌کارده‌هێنا.
ئه‌م شه‌ڕ و پـێـکدادانانه نیشـانی ده‌ده‌ن هێشـتا هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی توانایان هه‌یه هێرشی سه‌رکه‌وتوو له دژی هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتی ئه‌نجام بده‌ن که له ئێسـتادا ده‌سـتیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی وڵاته‌که‌دا گرتووه.
هاوکات حکومه‌تی نه‌یجه‌ر ده‌ڵێت هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکر کاروانێـکی ماشێنی ڕاگرتووه که ساعدی کوڕی قه‌زافی و 9 که‌سی دیکه‌ی تیادا بووه.
وه‌زیری دادی نه‌یجه‌ر مارۆ ئامادۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی ماشێنه‌کان به‌ره‌و شـاری ئاگادیزی باکوری وڵاته‌که ده‌ڕۆیشتن که بڕواده‌کرێت له‌وێ لایه‌نگرانی دیکه‌ی قه‌زافی بۆی هه‌ڵاتبن، له نێویاندا 3 ژه‌نه‌ڕاڵ و سه‌رۆکی ئاسایشی هێزه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.