جه‌نگاوه‌رانی حکومه‌تی کاتی لیبیا ده‌ڵین هێزه‌کانیان هێنده‌یان نه‌ماوه که کۆنترۆڵی ته‌واوی شارۆچکه‌ی سرت بکه‌ن ئه‌وه‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی پـێشووی لیبیا تیایدا له دایکبوو .
له‌و باره‌یه‌وه ، به‌رپرسانی هێزه‌کانی حکومڕانی کاتی لیبیا ده‌ڵێن دوێنێ سێشه‌ممه هێزه‌کانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌کی پۆلیسی شاره‌که‌دا گرت ، ئه‌مه‌ش به چه‌ند رۆژێک دوای ئه‌وه بوو که هێزه‌کانی حکومه‌تی کاتی لیبیا کۆنترۆڵی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌کی و زانکۆ و هه‌روه‌ها هۆڵی کۆنگره‌کانیان له شاری سرت کرد ، ئه‌و جێگایانه‌ی هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی وه‌ک مه‌ڵبه‌ندی سه‌رکی کرده له‌شکریه‌کانیان به‌کاریان ده‌هێنا.
موسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل ، سه‌رۆکی حکومه‌تی کاتی لیبیا دوێنێ به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی رۆیته‌رزی گوت که هێزه‌کانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ته‌واوی شاری سرت دوو رۆژی تریان پێده‌چێت.
ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه به‌رپـرسانی حکومه‌تی کاتی لیبیا گوتیان به گرتنی شاری سرت ، ئه‌وان ده‌توانن رزگارکردنی لیبیا له ده‌ستی پاشماوه‌کانی لایه‌نگرانی قه‌زافی رابگه‌یه‌نن ، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که حکومه‌تی کاتی لیبیا کۆنتڕۆڵی سه‌رجم به‌نده‌ره‌کانی وڵاتی له ژێرده‌ستدایه.
وته‌بێژێکی هاوپه‌یمانی ناتۆ گوتی پاشماوه‌کانی لایه‌نگرانی قه‌زافی چیتر له توانایاندا نیـیه ئه‌نجامی ره‌وشه‌که بگۆڕن .