به‌رپـرسـانی لیبی و هه‌روه‌ها کارمه‌ندانی پـزیشکی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن 2 که‌س کوژران که پـێده‌چێت له ئاکامی هێرشی ئاسـمانی هاوپه‌یمانی ناتۆ بێت ئه‌وه‌ی کراوه‌ته سه‌ر ته‌رابلوسی پایته‌خت.
له‌و باره‌یه‌وه گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌کی مه‌زن پایته‌ختی لیبیای هه‌ژاند. هاوکات به‌رپرسانی حکومه‌تی لیبی ده‌ڵین 4 موشه‌ک ئاڕاسته‌ی خانوبه‌ره‌یه‌ک له پایته‌خت کران ئه‌وانه‌ی که خانوبه‌ره‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبین.
هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی لیبیش ده‌ڵێت له هێرشه ئاسمانیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆی هاوپه‌یمانی ناتۆدا بۆ سه‌ر ته‌رابلوسی پایته‌خت زیان به باڵیۆزخانه‌ی کۆریای باکور گه‌یشتووه.
له لایه‌کی تره‌وه، حکومه‌تی به‌ریتانیا داوای له ئۆپۆزسیۆنی لیبی کرد ئۆفیسێـک له له‌نده‌ن بکاته‌وه. ئه‌مڕۆ ده‌یڤد کامرۆنی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند ئه‌مه‌ش دوای کۆبوونه‌وه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ موسته‌فا عه‌بدول جه‌لیلی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی لیبی.
به‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانی و هه‌روه‌ها به‌رێز عه‌بدول جه‌لیل، ئۆفیسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی گوتی له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا، وت‌ووێژیان له‌سه‌ر پێشنیازیک کرد، په‌یوه‌ست به دابینکردنی زیاتری کۆمه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی که چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له‌خۆ ناگرن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌ریتانیای په‌یوه‌ست به رۆژێک دوای ئه‌وه بوو که یاسادانه‌رێکی ئه‌مه‌ریکایی پلانی کۆمه‌کردنی ئه‌نجومه‌نی کاتی ئۆپۆزسیۆنی لیبی راگه‌یاند. ئه‌وه بوو دوێنێ چوارشه‌ممه‌ی سیناتۆر جۆن کێری گوتی ئه‌و سه‌رگه‌رمی داڕشتنی به‌رنووسی یاسایه‌که بۆ رێگه‌دان به گواستنه‌وه‌ی پاره بۆ ئه‌نجومه‌نی کاتی ئۆپۆزسیۆنی لیبی له‌و بڕه پاره سڕکراوه‌ی مهعهممهر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبی.
ئه‌وه‌ی چێی ئاماژه‌یه سیناتۆر جۆن کێری که خودی خۆی هه‌نوکه سه‌رۆکایه‌تی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌کی ده‌کات، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی که ده‌درێته ئۆپۆزسیۆنی لیبی نه‌درکان.