ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب له میسڕ کۆده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێکردنی شیانی سه‌پاندنی هه‌رێمی دژه فڕین به سه‌ر لیبیا دا به مه‌به‌ستی فشار خستنه سه‌ر ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی بۆ کۆتایی هێنان به توندوتیژی دژی سه‌رهه‌ڵداوان.
کاربه‌ده‌سته باڵاکانی کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێن ڕێگه به نوێنه‌ری ته‌ڕابولس نادرێت به‌شداری له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا بکات. ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه له کاتێکدا ئه‌نجام ده‌درێت هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌مه‌ر قه‌زافی هێرشه‌کانیان دژ به هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن زیاد ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له ڕؤژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند هه‌موو بژاره‌یه‌ک له به‌رده‌م دایه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌رکوتکردنه‌کانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی دژ به به‌رهه‌ڵستانی حکومه‌ت.
ڕێبه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی برۆکسلدا بڕیاریان دا ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی لیبیا قه‌واره‌یه‌کی سیاسی ڕه‌وایه. هه‌رچه‌نده ئه‌و ڕیکخراوه 27 وڵاتییه به ته‌واوه‌تی هاوشێوه‌ی فه‌رمییانه‌ی فه‌ڕه‌نسا دانی پیادا نه‌نا.