حکومه‌تی لیبیا وا نیشـانی ده‌دات له پـێشـڕه‌ویدایه له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یدات بۆ ده‌سـبه‌سه‌راگرتنه‌وه‌ی ئه‌و شـارۆچکانه‌ی که‌وتوونه‌ته ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵـداوان.
ڕۆژی هه‌ینی کاربه‌ده‌سـتانی لیبیا کۆمه‌ڵێـک ڕۆژنامه‌وانی بیانیـیان به ناوه‌ندی شـارۆچکه‌ی زاویـه‌ی نزیک ته‌رابلوسی پایته‌خت برد، ئه‌و شـارۆچکه‌یه‌ی که‌وتبووه ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵداوان. لایه‌نگرانی ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی دروشـمی پـشـتیوانی خۆیان بۆ حکومه‌ت ده‌گوته‌وه و هاوکات ڕۆژنامه‌وانان سه‌رنجیان ده‌دایه ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی که زیانی زۆریان پـێـگه‌یشـتبوو.
له لایه‌کی دیکه‌وه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی لیبی چه‌ند شوێنێـکی نزیـک به‌نده‌ری نه‌وتی ڕه‌ئس لانوف له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌یان بۆردومان کرد. ڕۆژی پـێنجشه‌ممه سه‌رهه‌ڵـداوان له ناوه‌ندی شـارۆچکه‌که پاشگه‌زیان کرد پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی هێرشی ئاسـمانی و زه‌مینی و ده‌ریایی‌یان کرده سه‌ر به مه‌به‌ستی گرتنه‌وه‌ی.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی و پاش نوێژی جومعه به هه‌زاران لیبی له شـاری بنغازی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و سه‌رله‌نوێ داوایان له موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌کرد واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت. هه‌ندێـک له خۆپـیشـانده‌ران دروشـمیان به‌رزکردبووه‌وه که تیایدا سـوپاسی فه‌ره‌نسـایان ده‌کرد بۆ دان پـیادانانی به ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆندا.
کۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور ده‌ڵێت لیبیا که‌وتۆته نێو شه‌ڕی ناوخۆوه و هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 1000 که‌س کوژراون و هه‌روه‌ها زیاتر له 250 هه‌زار لیبی به نیازن له وڵاته‌که هه‌ڵبێن.