ئه‌مڕۆ کاربه‌ده‌سـتانی هاتووچۆی ئاسـمانی لیبیا ڕایانگه‌یاند که‌وا فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌رابلوسی پایته‌خت داده‌خرێت و هه‌روه‌ها هاتووچۆی ئاسـمانی به‌سه‌ر شـاره‌که‌دا ڕاده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ته‌قه زۆره‌ی به چه‌کی دژه فڕۆکه له ده‌وروبه‌ری فڕۆکه‌خانه‌که‌دا ده‌کرێن.
دوێنێ شه‌ممه له به‌رده‌م یه‌ک له ده‌روازه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌که شه‌ڕ هه‌ڵگیرسـا له نێوان ئه‌و کۆمه‌ڵه میلیتانه‌ی له شـاری زنتانه‌وه هاتوون و کۆنتڕۆڵی فڕۆکه‌خانه‌که‌یان گرتووه‌ته ده‌ست له‌گه‌ڵ هێزێـکی له‌شـکر که بۆ فڕۆکه‌خانه‌که هاتبوون.
گوته‌بێژی له‌شـکر عه‌بدول ڕازق ئه‌لشه‌هابی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه میلتانه‌کانی زنتانی به هه‌وڵی کوشـتنی ژه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ری تاوانبارکرد، کاتێـک له فڕۆکه‌خانه‌که نزیک که‌وتۆته‌وه. شه‌هابی به ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه چه‌کداره‌کان پـێـیان‌وابووه له‌شـکر بۆ هێرشبردنه سه‌ریان هاتووه.
ژماره‌یه‌ک له گه‌وره سه‌رکرده‌ی چه‌کداره‌کانیش نکۆڵی ده‌که‌ن له‌وه‌ی هه‌وڵی کوشتنی ژه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیفه‌یان دابێت و گله‌یی له له‌شکرد ده‌که‌ن که پـێشـتر له هاتنی ئه‌و ئاگاداریان نه‌کردوونه‌ته‌وه.