وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له ڕۆژی چوارشه‌مه وتی کوسا له تونسه‌وه له سه‌ر خواستی خۆی گه‌یشتۆته له نده‌ن و به کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێت ئه‌و واز له پۆسته‌که‌ی ده‌هێنێت. کاربه‌ده‌ستانی بریتانیا هه‌روه‌ها له‌لایه‌نگیرانی تری قه‌زافی داوایان کردوون به جێی بهێڵن.
ئیبراهیم موسی ووته بێژی حکومه‌تی لیبی نکۆڵی له وه‌ی کردووه وه‌زیری ده‌ره‌وه کاره‌که‌ی به جێ هێشتبێت و ده‌ڵێت ئه‌و به ئه‌رکێکی دیپڵۆماسی له بریتانیادایه. وه‌زیری داد و ناوخۆی لیبیا هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌که‌وه ده‌ستیان له کاره‌کانیان کێشایه‌وه و چوونه لای ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه‌ی که له ڕۆژهه‌ڵاتدا شه‌رده‌که‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی کوسا یان زۆر به گرنگ ناو برد و وه‌کوو نمونه‌یه‌ک له زۆرتر بونه‌وه‌ی دابه‌شبوون له ناوه‌وه‌ی حکومه‌تی لبیبیایان چاو لێکرد. وه‌زه‌یری ده‌ره‌وه که‌سێکی نزیکی جێی باوه‌ڕی قه‌زافی بوه و فره‌تر له 10 ساڵان وه‌کوو سه‌رۆکی زانیاریه‌کان بوه.