وره‌دکارییه‌کان له‌سه‌ر زیانی هێرشه ئاسمانییه‌که‌ی ناتۆ له سه‌رله‌به‌یانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ سه‌ر ترابلسی پایته‌ختی لیبیا ورده ورده ده‌رده‌که‌وێت.
گه‌واهیده‌ران گوێیان له به‌لایه‌نی که‌م 5 ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن بووه و دوکه‌ڵێکی زۆریان به‌سه‌ر شاره‌که‌وه بینیوه.
پاشان کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت ڕۆژنامه‌وانانیان برده شوێنێکی که ده‌ڵێن به هۆی ئه‌و هێرشه‌وه زیانی پێ که‌وتووه. ڕۆژنامه‌وانان باڵه‌خانه و نه‌خۆشخانه‌یان نیشان دا که زیانی پێ که‌وتووه و کاربه‌ده‌ستان ده‌شڵێن به‌لایه‌نی که‌م 3 منداڵ برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرتان تاوه‌رێکی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیش زیانی پێ که‌وتووه.
ئه‌م بۆردومانه ده‌گمه‌نه دوابه‌دوای هێرشێکی ئاسمانی هێزه‌کانی ناتۆ بوو که له ڕۆژی دووشه‌ممه کردیانه سه‌ر عه‌مبارێکی چه‌ک له نزیک شارۆچکه‌ی زینتانی ڕۆژئاوای وڵات.
هێزه‌کانی ناتۆ له به‌یاننامه‌یه‌کیاندا ڕایانگه‌یاندووه که هێرشه‌کانی ئه‌م دواییانه‌یان ته‌نها بۆ سه‌ر داموده‌زگا حکومه‌یه‌کان و عه‌مباره‌کانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بووه له شاری مزده و هه‌روه‌ها شوێنه‌کانی تری شاری میسڕاته.