ڕێبه‌ران له یه‌کێتی ئه‌فریکا وا به‌ره‌و لیبیا به‌ڕێکه‌وتوون له ههڵێـکدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیـیه‌ی نێوان ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی و ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوانه‌ی هه‌وڵی ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی ده‌ده‌ن.
سه‌رۆکی ئه‌فریکای باشور جاکوب زوما ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به فڕۆکه به‌ره‌و تارابلوس به‌ڕێکه‌وتووه که له‌وێ سه‌رۆکانی مۆریتانیا و مالی و کۆنگۆ له‌گه‌ڵی یه‌ک ده‌گرن. ئه‌م کۆمه‌ڵه سه‌رۆکه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قه‌زافی کۆده‌بنه‌وه به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و شـاری بنغازی بڕۆن که بڕیاره له‌وێش له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی سه‌رهه‌ڵـداوان کۆبـبنه‌وه.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕه‌کانیش، به لایه‌نی که‌م له دوو قۆڵه‌وه شه‌ڕی قورس هێشـتا به‌رده‌وامن.
هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی بۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌رده‌وامبوون له تۆپـبارانی شـارۆچکه‌ی ئه‌جدابیای ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ده‌نگی ته‌قه و تۆپـباران ده‌بیستریت و هه‌روه‌ها دوکه‌ڵێـکی زۆریش ده‌بینرێت. ڕۆژی شه‌ممه به لایه‌نی که‌م 11 که‌س له شه‌ڕه‌کاندا کوژران.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌سۆشیه‌یتد پـرێس ده‌ڵێت هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی 2 هه‌لیکۆپـته‌ری سه‌رهه‌ڵـداوانیان له شـارۆچکه‌ی بریقه خسـتۆته خوارێ.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی بریقه شوێنی شه‌ڕی قورسی نێوان سه‌رهه‌ڵـداوان و هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت بووه، وه له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕینه‌که ده‌سـتیپـێـکردووه هه‌رده‌مه و که‌وتۆته ده‌سـتی لایه‌کیانه‌وه.