وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هله‌ری کلنتن ده‌ڵێت ناتۆ ڕێگه نادات هه‌ڕه‌شه‌کانی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی ئه‌رکی ناتۆ له‌وڵاته‌که ڕابگرێت.
خانم کلنتن ئه‌و تێبینیانه‌ی له میانه‌ی سه‌ردانێکی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی بۆ ئیسپانیا دا.
ڕێبه‌ری لیبیا دوێنێ هه‌ینی هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه که ناتۆ ڕووبه‌ڕووی ئه‌نجامی خراپ ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی کۆتایی به هێرشه ئاسمانیه‌کانیان نه‌هێنن.
موعه‌مه‌ر قه‌زافی ئه‌م هۆشدارییه‌ی له‌ڕێگا‌ی په‌یامێکی ده‌نگی بۆ هه‌زاران له لایه‌نگرانی که له مه‌یدانی سه‌ره‌کی له ترابلس کۆبونه‌ته‌وه بڵاوکرده‌وه.
پایته‌ختی لیبیا له‌ناوه‌ندی ئه‌و شوێنانه‌یه که کۆلۆنێڵ قه‌زافی کۆنتڕۆڵی ده‌کات له‌م وڵاته به شه‌ڕ وێران بووه‌دا که هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان چه‌ندان هێرشی ئاسمانیان کردووه‌ته سه‌ری.
دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژی دووشممه فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی کۆلۆنێل قه‌زافی و کوڕه‌که‌ی و وه‌هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ده‌زگای موخابه‌راتی باڵای لیبیای ڕاگه‌یاند به‌تۆمه‌تی پیلاندانانی کوشتنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی چه‌ند مانگی ڕابوردوو له وڵاته‌که‌دا.