ڕێـکخراوی پـیاوانی کوردسـتان ده‌ڵێت سـاڵی ڕابردوو 111 حاڵه‌تی توندوتیژی جوداجودا له به‌رامبه‌ر پـیاوان له لایه‌ن هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه کراوه.
به‌ڕێز تاهیر سیره‌مه‌ڕی جێـگری ڕێـکخراوی پـیاوانی کوردسـتان باس له ورده‌کاری حاڵه‌ته‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت:
یه‌که‌م: 21 پـیاوی به ته‌مه‌ن له لایه‌ن خێزانه‌کانیانه‌وه ده‌رکراون.
دووه‌م: 33 حاڵه‌تی خیانه‌تی هاوسه‌رگیری.
سێـیه‌م: 27 حاڵه‌تی ده‌سـتبه‌سه‌راگرتنی منداڵان له لایه‌ن ژنانه‌وه.
چواره‌م: 7 حاڵه‌تی توندوتیژی جه‌سـته‌یی له لایه‌ن ژنانه‌وه به‌رامبه‌ر به پـیاوان.
پـێـنجه‌م: 12 حاڵه‌تی ده‌سـتێوه‌ردانی که‌سوکاری ژن و زاڵکردنیان به‌سه‌ر پـیاوه‌کانیان.
شه‌شه‌م: 6 حاڵه‌تی گوشـاری سێـکسی له لایه‌ن ژنانه‌وه.
حه‌ته‌م: 3 حاڵه‌تی کوشـتنی پـیاوان له لایه‌ن ژنه‌کانیاوه به یارمه‌تی خه‌ڵـکانی دیکه.
هه‌شته‌م: 2 حاڵه‌تی توندوتیژی ئابوری و ده‌سـتبه‌سه‌راگرتنی موچه‌ی پـیاوان له لایه‌ن ژنه‌کانیاوه.
پاشـان تاهیر سیره‌مه‌ڕی ده‌ڵێت به‌پـێی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی له‌به‌ر ده‌سـتماندایه توندوتیژی له به‌رامبه‌ر پـیاواندا له زیادبووندایه. ده‌ڵێت سـاڵی 2008 ته‌نها 33 حاڵه‌ت هه‌بووه و له سـاڵی 2009 بووه به 59 حاڵه‌ت و سـاڵی 2010 بووه به 86 حاڵه‌ت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:33 خوله‌كه.