له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سـلێمانی له کاتژمێر 5:10 ی پاش نیوه‌ڕۆ به کاتی سلێمانی ڕاپۆرتی ڕاسته‌وخۆی پـێشـکه‌شکرد سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری.
ده‌ڵێت له هه‌ڵه‌بجه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی به‌رده‌وامه و به‌پـێی گوته‌ی به‌رپـرسێـک 4 که‌س برینداربوون، به‌ڵام هیچیان به گولـله نه‌بوون، به‌ڵکو به دار و به‌رد بووه و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سـانه سه‌ر به هێزه‌کانی ناوخۆن.
هه‌رچه‌نده بازنه‌یه‌کی ئاسایشی توند کرابوو تاوه‌کو خۆپـیشـانده‌ران نه‌گه‌نه لای باره‌گا حزبیـیه‌کان وه‌لێ خۆپـیشـانده‌ره‌کان به گوته‌ی ئه‌و به‌رپـرسه 200 هه‌تا 300 که‌س ده‌بن هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه لای ئه‌و باره‌گایانه.
له شـاری سلێمانیش خۆپـیشـاندانێـکی گه‌وره سـازکراوه و دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری لیستی کوردسـتانی ویسـتوویانه بۆیان بدوێن ڕێـگه‌یان پـێنه‌داون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:12 خوله‌كه.