به‌هۆی ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو ئه‌یاد عه‌لـلاوی و ده‌وڵه‌تی یاسای سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی و هه‌روه‌ها تاوانبارکردنی ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ی سـووننه ئاینزا و گوشـار یاسایی و ئاسایشی له سه‌ریان، وا جارێـکی دیکه سه‌رکرده سـووننه‌کان به‌ره‌و هه‌رێمی کوردسـتان ده‌چن و داوای پـشـتیوانی له سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردی ده‌که‌ن.
پاش گه‌یشـتنی جێـگری سه‌رۆکی عێراق تاریق ئه‌لهاشمی بۆ کوردسـتان دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه گه‌یشته شـاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجام دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:35 خوله‌كه.