ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه خۆپـیشـاندان له شـاری سلێمانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق سـازکرا به مه‌به‌سـتی داوای ئه‌نجامدانی چاکسـازی له بوراه جیاجیاکاندا له لایه‌ن حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌وه و هه‌روه‌ها پـشـتگیریکردن له خۆپـیشـاندانه‌کانی میسر.
خۆپـیشـاندانه‌که له به‌رده‌رکی سـراوه ده‌سـتیپـێـکرد و به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی شه‌قامی سـالم به‌ڕێکه‌وتن، به‌ڵام له به‌رده‌م لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردسـتان ژماره‌یه‌ک له خۆپـیشـانده‌ران به‌ردیان گرتۆته لق و پاسه‌وانه‌کان ته‌قه‌یان لێـکردوون و یه‌ک که‌س کوژراوه و ژماره‌یه‌کیش برینداربوون.
یه‌حیا به‌رزنجی و له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێرانانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سـلێمانی ڕاپـۆرتیان له‌و باره‌یه‌وه داوه، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.