گه‌واه ده‌ران له شاری ته‌رابولسی پایته‌ختی لیبیاوه ده‌ڵێن ئاگر به‌ردراوه‌ته باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت، هاوکاتی ئه‌وه‌ی چالاکوانانی ئۆپزسیۆن به‌گژ هێزه ئاسایشیه‌کاندا و لایه‌نگرانی حکومه‌تدا ده‌چنه‌وه ، وه‌ک به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ی دژی موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی سه‌رۆکی لیبیا ده‌ستی پێکردووه.
گه‌واهده‌ران ده‌شلێن پۆلیسی لیبیا گازی فرمێسک ڕژێنیان به‌کار هێناوه بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران.
ڕۆژی یه‌کشه‌مه ، سه‌یف ولئیسلام ، کوڕی قه‌زافی له ته‌له‌فزیۆنی وڵاته‌که‌یه‌وه ڕایگه‌یاند که باوکی به پشتیوانی له‌شکر له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌مێنێته‌وه و به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌ترسیدارترین یاخیبوونه که ڕووبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتی باوکی ده‌بێته‌وه له‌وه‌تای ساڵی 1969 ه‌وه که به کوده‌تایه‌ک ده‌سه‌ڵتی گرته ده‌ست.
سه‌یف ولئیسلام قه‌زافی له‌و ووتاره ته‌له‌فزیۆنیه‌یدا گوتویه‌تی حکومه‌ت تا دوا پیاو و تا دوا ژن و تا دوا گولله‌ش شه‌ڕی خۆی ده‌کات بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا.
سه‌یف ولئیسلام، ئاگاهی دا به خه‌ڵکی لیبیا تا سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌یان ڕابگرن ، یان ئه‌وه‌تا لیبیا ده‌که‌وێته شه‌ڕی ناوخۆوه و وه‌ک ده‌ڵێت له شه‌ڕێکی ئاوهادا ڕووباری خوێن ده‌ڕژێت و ده‌سه‌ڵاتی کۆڵۆنیاڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لیبیا ، وه جه‌ختیشی ده‌کرده‌وه له‌وه‌ی لیبیا ، میسر و تونس نییه که له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا سه‌رۆکاکانی ئه‌و دوو وڵاته له‌کار لادران.
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا ده‌ڵێت یه‌کێتی ئه‌وروپا له ڕێکخستنی کاروباره‌کاندایه بۆ شیانی کشانه‌وه‌ی وڵاتیانی خۆی له لیبیادا ، هاوکاتی ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه خوێناویه‌که‌ی لیبیا په‌ره‌ی سه‌ندوه و شاری ته‌رابولسی پایته‌ختیشی گرتۆته‌وه.
له لێدوانێکی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌یدا له برۆکسل ، ترینیداد خیمێنیز گوتویه‌تی حکومه‌ته‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانیه‌کی زۆریان هه‌یه به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی لیبیا و ده‌ست کراوه به ووتوێژکردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هاوکاریکردن له هێنانه ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تیش له شاری به‌نگازی که زۆربه‌ی توندوتیژیه‌کانی تیا ڕوودا.