یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت دره‌نگ که‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌تی وڵاته‌که بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی له شه‌قامی عێراقیدا و ده‌روازه‌کانی به ڕووی قه‌یرانێکی سیاسی‌دا کردۆته‌وه.
له‌بید عه‌باوی ده‌ڵێت خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دوواییه‌ی هه‌ندێ له شاره‌کانی باشوری عێراق په‌یامی ناڕه‌زایی خه‌ڵکه به‌رامبه‌ر ئه‌و کێشه سیاسیانه‌ی له عێراقدا دروست بوون.
سه‌باره‌ت به زۆربوونی کرده توند‌و تیژیه‌کان و کاریگه‌رییان به‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق، به‌ڕێز عه‌باوی ده‌ڵێت پێی وانییه کاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکاوه و له‌و بڕوایه‌شدایه که كشانه‌وه‌که به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌بێت که بۆی دانراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن که هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقداکردویه‌تی ئاماده‌ی کردوه و ماوه‌که‌ی 6:10 خوله‌که.