به‌رپرسێکی باڵای سه‌ربازیی لوبنان ڕه‌تیکرده‌وه گوایه پێشێلکاری دژ به سه‌دان ده‌ستگیرکراوی سوریا کرابێت که له هه‌ڵمه‌تێکی ئاسایش له که‌مپی په‌نابه‌راندا گه‌مارۆدران.
ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌رپرسه‌که که به‌پێی ڕێنمایه‌کان نه‌یهه‌ویست ناوی خۆی بۆ ئاژانسی ئه‌سێوشه‌یتیدپرێس ئاشکرا بکات که پێی ڕاگه‌یاند ده‌ستگیرکردنی به‌کۆمه‌ڵ پێویست بوه بۆ زانینی کێ له‌دوای زنجیره هێرشه‌کانی دژ به هێزی سه‌ربازی لوبنان بوه. هه‌روه‌ها گوتیشی که 355 که‌سی سوریا ده‌ستگیرکراون، ئه‌مه‌ش دووژمنایه‌تی هیچ که‌س و لایه‌نێک نیه.
ڕۆژی هه‌ینی خۆکوژێک له‌نێوان خێزانێکی په‌نا‌به‌ری سوریا له‌کاتی هه‌ڵمه‌ت بۆ سه‌ر که‌مپی عرساڵ دا خۆی ته‌قانده‌وه، بوه هۆی کووژرانی کچێک و ته‌قینه‌وه‌یه‌که که‌له نزیک هێزه‌کان ڕوویدا بوو به هۆی برینداربوونی 3 سه‌رباز. له‌میانه‌ی پێکداداندا 3 خۆکوژی‌دیکه خۆیان ته‌قاندۆته‌وه.
وێنه‌کانی بڵاوکراونه‌ته‌وه ده‌رده‌خات ده‌ستگیرکراوه‌کان له سه‌ر زه‌وی درێژ بوونه و به ده‌ست به‌ستراوی به توندی ڕه‌فتاریان له گه‌ڵ ده‌کرێت.
له چه‌ندین ڕووداودا، سه‌ربازانی لوبنان له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا له نزیک سنوری سوریا له گه‌ڵ ملیتانه‌کان تووشی شه‌ڕ هاتوون. هه‌روه‌ها لوبنان یه‌ک ملیۆن په‌ناخوازی لێیه و نزیکه‌ی یه‌ک له چوار به‌شی وڵات له په‌ناخوازان پێک دێت.