Accessibility links

12 کەسی سوری لە ناوچەیەکی سنووری لوبنان لە سەرمادا ڕەقدەبنەوە


کاربەدەستانی لوبنان دەڵێن لە ناوچەیەکی سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ سوریا 12 کەس لە سەرمادا ڕەقبوونەتەوە و لە نێویاندا 3 منداڵ و 6 ژن هەن.

جۆرج ئەبو موسا سەرۆکی ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی بەرگری شارستانی لوبنان گوتی هەموو قوربانیـیەکان خەڵکی سوریان و لەوانەن کە هەوڵیاندابوو بە ڕێگەی قاجاغ لە سوریاوە بێنە ناو لوبنانەوە.

باسی لەوەش کرد 3 کەسی دیکەیان لەگەڵدا بووە، بەڵام ڕزگارکراون و بەرەو نەخۆشخانە براون. هەروەها 2 قاچاغچیان لەگەڵدا بووە، بەڵام ئەوان دەسـتگیرکراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد سەربازانی لەشکری لوبنان گەیشتبوونە شوێنی ڕووداوەکە کە دەکەوێتە ناوچەی جرودی سەرسنوور و تەرمەکان و زیندووکانیان هێناوەتەوە.

لەوەتای لە ساڵی 2011 وە شەڕی ناوخۆی سوریا هەڵگیرساوە بە سەدان هەزار سوری ڕوویان لە لوبنان کردووە، بەشێک لەوانە بە ڕێگەی قاچاغ چوون. مەزەندەدەکرێت نزیکەی 500 هەزار سوری وەک ئاوارە ڕوویان لە لوبنان کردبێت.

XS
SM
MD
LG