ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی له لوبنان گوتیان له ئاکامی شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کانی دوێنێ شه‌وی نێوان که‌سانی تایه‌فه‌ی عه‌له‌وی سه‌ر به سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و چه‌کدارانی سووننه ئاینزا له شـاری ته‌رابلوسی باشوری وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 2 که‌س کوژراون و 20 که‌سی دیکه برینداربوون.
پـێکدادانه‌کان له شه‌وه‌وه ده‌سـتیپـێکرده‌وه و هه‌تا به‌یانی به‌رده‌وام بوون و تیایاندا به چه‌کی ئۆتۆماتیکی و ئارپـیجی شه‌ڕ کراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه زۆربه‌ی دانیشـتوانی شـاری ته‌رابلوس سووننه ئاینزان و عهلهویـیهکان تیادا کهمیـنهن.
سووننه‌کانی شـاره‌که پـشـتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا ده‌که‌ن له دژی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د که له تایه‌فه‌ی عهلهویـیه.
سه‌باره‌ت به‌م نائارامیـیانه سه‌رۆکی لوبنانی میشێل سوله‌یمان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رگری وڵاته‌که سازکرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیر نه‌جیب میقاتی که بۆخۆی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی ته‌رابلوسه و سووننه ئاینزایه، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیـیه ئاینیـیه‌کانی شـاری ته‌رابلوس کۆبووه‌وه به مه‌به‌ستی هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که و بڕیاره ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی خۆجێـیش کۆبـبێته‌وه.