Accessibility links

لەشکری لوبنان 5 چەکداری بەرەی نوسرە دەکوژێت


لەشکری لوبنان دەڵێت 5 چەکداری بەرەی نوسرەی سەر بە ئەلقاعیدەی کوشتووە لە نزیک ناوچەی عرسالی باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی.

ڕۆژی چوارشەممە لەشکری لوبنان لە بەیانـنامەیەکدا گوتی شەوی ڕابردوو فەوجی پـێنجی لەشکری لوبنان بۆسەیەکیان دانابوو لە ناوچەی خەزانی نزیک عرسال. گروپێـکی چەکداری بەرەی نوسرە کەوتوونەتە بۆسەکەوە و تەقەیان لێکراوە پاش ئەوەی ئامادە نەبوون خۆیان بە دەسـتەوە بدەن.

سەرئەنجام شەڕە تەقە ڕوویداوە و بە لایەنی کەم 5 چەکداری نوسرە کوژراون و تەرمەکانیان کەوتوونەتە دەسـتی لەشکرەوە. دەڵێن چەکدارەکان جلوبەرگی لەشکریـیان لەبەردابووە و یەکێـکیان ناسراوەتەوە کە خەڵکی سوریایە و ناوی غالب سەعید غەیـیەیە.

پاشان لەشکر سەرباز و چەکی قورسی زیاتری ڕەوانەی ناوچەکە کردووە، وەکو خۆئامادەکردنێـک بۆ هەر هێرشێـکی تۆڵەسەندنەوە لە لایەن نوسرەوە بکرێتە سەریان.

XS
SM
MD
LG