Accessibility links

پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان بە ڕابەرایەتی حەسان دیاب


حەسان دیاب
حەسان دیاب

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە حکومەتی نوێی لوبنان بە ڕابەرایەتی حەسان دیاب ڕاگەیەندرا، حکومەتەکە پێکهاتووە لە 21 وەزیر و یەکەمین جاریانە بەرپرسیارێتی وەزاریی وەردەگرن.

سەرۆکی حکومەتی نوێی لوبنان حەسان دیاب بە ڕۆژنامەنووسانی وت " پیرۆزبایی لەو خەباتە شۆڕشگێڕانەیە دەکەم کە بووە هۆی گرتنەبەری ئەم ئاڕاستەیە، لوبنان سەرکەوت."

دیاب جەختی لەوە کردەوە حکومەتەکە لە "تەکنۆکرات و خەڵکانێکی ناحیزبی پێکهاتووە." حکومەتی نوێ ڕۆژی چوارشەممە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ساز دەکات.

لە 17 ی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە لوبنان خۆپیشاندان دەکات و ناڕەزایی دەردەبڕیت و داوای نەمانی تەواوی سیاسییەکانی لوبنان دەکات و بە تۆمەتی گەندەڵی و تێکدانی باری ئابووری وڵاتەکە تۆمەتباریان دەکات. لە کۆتایدا خۆپیشاندانەکان بوونە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی پێشووی لوبنان.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG