Accessibility links

نەسڕوڵا: ناکرێت ماکرۆن ببێتە فەرمانڕەوا و والی بەسەر لوبنانەوە


ڕابەری حیزبوڵای لوبنانی حەسەن نەسڕوڵا
ڕابەری حیزبوڵای لوبنانی حەسەن نەسڕوڵا

ڕابەری حیزبوڵای لوبنانی حەسەن نەسڕوڵا وتی حیزبوڵا پێشوازی لە هەوڵەکانی فەڕەنسا دەکات بۆ یارمەتیدانی لوبنان بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە ڕازی ببێت بەوەی هیچ حکومەتێک یاخود سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وەکو فەرمانڕەوای وڵاتەکە هەڵسوکەوت بکات.

نەسڕوڵا لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی " بە هیچ شێوەیەک پابەند نەبووین بە پەسەندکردنی هیچ حکومەتێکەوە، ئێمە پێشوازی لە سەرۆک ماکرۆن دەکەین کاتێک سەردانی لوبنانی کرد و پێشوازیمان لە دەستپێشخەرییەکەی فەڕەنسا کرد، بەڵام پێویست ناکات ببم بە دادوەری گشتی یاخود لێکۆڵەرەوەیەک یاخود سەرچاوەیەکی فەرمان دەرکردن و فەرمانڕەوا و والی بەسەر لوبنانەوە."

ئەوەشی خستەڕوو حیزبوڵا هێشتا ئامادەیە لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەی فەڕەنسادا گفتوگۆ بکات تاوەکو وڵاتەکە لەو قەیرانە ئابوورییە ڕزگار بکات، بەڵام پێویستی بە بەرنامەیەکی نوێ هەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG