سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون ده‌ڵێت چاوه‌ڕوان ده‌کات لوبنان هاوکاری بکات له‌گه‌ڵ دادگای لێکۆڵینه‌وه‌دا، که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پشتیوانی لێده‌کات و لێکۆڵینه‌وه کردووه سه‌باره‌ت به کوشتنی ڕه‌فیق حه‌ریری سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی لوبنان له ساڵی 2005دا.
ئه‌و دادگایه بڕیاری دادگایی‌کردن و ده‌ستگیرکردنی چوار گومانباری داوه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه.
بان کی موون داوای له هه‌موو وڵاتان کردووه پشتیوانی له کاره هاوبه‌شه‌کانی دادگای لوبنانی و نێونه‌ته‌وه‌یی له لاهای بکه‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی لوبنان به ئاژانسه‌کانی دهنگو باسی ڕۆژئاوایان ڕاگه‌یاندووه، به‌لایه‌نی که‌م دووان له‌و چوار که‌سه‌ی گومانبارن ئه‌ندامی گروپی ملیتانی حیزبوڵڵان که ئێران پشتیوانیان لێ ده‌کات.
حیزبوڵڵا باڵا ده‌سته له حکومه‌تی نوێی لوبناندا که له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن نه‌جیب میقاتیی سه‌رۆک وه‌زیره‌وه دامه‌زرا. که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لمه‌ناری ئه‌و گروپه به‌رپه‌رچی بڕیاری ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی دادگاکه‌ی دایه‌وه به‌وه‌ی گوتی ئه‌و دادگایه سیاسییه.
شایانی باسه حیزبوڵڵا نکۆڵی له‌وه ده‌کات که ده‌ستی هه‌بوبێت له کوشتنی ڕه‌فیق حه‌ریری و هه‌ڕه‌شه‌شی کردووه ده‌ستی هه‌ر که‌سێک ببڕێت هه‌وڵ بدات ئه‌ندامه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه ده‌ستگیر بکات.
سه‌عد حه‌ریری کوڕی ڕه‌فیق حه‌ریری و سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی لوبنان ئه‌و هۆشداری ده‌ستگیر کردنه به ههنگاوێکی مێژوویی داده‌نێت له لوبناندا و داوا له حکومه‌ته‌که‌ی به‌ڕێز میقاتی ده‌کات هاوکاری له‌گه‌ڵ دادگاکه‌دا بکه‌ن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مارک تۆنه‌ر ڕایگه‌یاند ئه‌و تاوانبار کردنه ههنگاوێکی گرنگه به‌ره‌و ڕه‌وایی و کۆتایی هێنان به سزا نه‌دانی کوشتنی خه‌ڵک به مه‌به‌ستی سیاسی له لوبناندا.