Accessibility links

وەزیری ناوخۆی لوبنان: دوو هەوڵی تەقینەوەی داعش لە وڵاتەکە پـوچەڵکراونەتەوە


وەزیری ناوخۆی لوبنان دەڵێت هێزەکانی ئاسایشی وڵاتەکەی توانیویانە 2 پلانی تێرۆرستی بوچەڵبکەنەوە کە بریتی بووە لە هەوڵی تەقاندنەوەی 2 بۆمب.

نیهاد ئەلمەشنوق ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی کەسێکی سوری بە ناوی ئەبو عومەر بەو هەوڵی تێرۆرستیـیە هەستابوو، بەڵام بۆ ماوەی 10 مانگ لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە چاودێری کرابوو.

گوتیشی ئەوەی جێی سەرسوڕمان بووە بۆ ئەوان نەخشەداڕێژەرانی پـلانەکە لە پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا بوون.

لە میانەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیـیەکە بە ڤیدیۆ و وێنە چۆنیەتی پـوچەڵکردنەوەی هەردوو هەوڵی تەقینەوەکە نیشان دران. دەڵێن تەقەمەنیـیەکان لە نێو دوو دەبەدا ڕەوانەکرابوون کە سەرەکانیان بە پەنیر داپـۆشرابوون. دەشڵێن ئەو شۆفێرانەی دەبەکانیان لە سوریاوە بۆ لوبنان هێنابوو هیچ زانیاریـیەکیان نەبووە کە لە نێو ئەو دەبانە بۆمبیان تێدایە.

بەپـێی ڕاپـۆرتەکەی ئاسایشی لوبنان داعش لە پشت هەوڵی تەقینەوەکان بووە و ئامانجی لێدانی شوێنی لەشکری و کڵێسابووە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا.

XS
SM
MD
LG