Accessibility links

لوبنان پـرسەی فەرمی بۆ سەربازە کوژراوەکانی بەدەستی داعش ڕادەگەیەنێت


دەسەڵاتدارانی لوبنانی پرسەیەکی فەرمی بۆ ئەو 10 سەربازەی ڕاگەیاند، ئەوانەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بە دیل گیران و کوژران.

سەرۆکی لوبنان میشێڵ عەون ئەمڕۆ هەینی لە وەزارەتی بەرگری لوبنانی لە نزیک بەیروتی پایتەخت بەشداری لە رێورەسمێـکدا کرد بۆ رێزلێنان لەو سەربازانەی بە دەستی داعش کوژراون .

جێی ئاماژەی تەرمی سەربازەکان دۆزرانەوە دوای ئەوەی لە مانگی رابردوودا هێزەکانی لوبنان هێرشێکیان ئەنجامدا بۆ لەناوبردنی چەکدارانی داعش ئەوانەی لەوەتای ساڵی 2014 وە بەشێک لە خاکی سنووری نێوان لوبنان وسوریایان داگیرکردبوو.

چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014 وە ئەو سەربازانەیان بەدیل گرت پاش ئەوەی لە خاکی سوریاوە بۆ ناو لوبنان پەڕینەوە.

لە کۆی ئەو 10 سەربازە داعش دووانیان لە هەمان ساڵدا کوشت ، بەڵام چارەنوسی هەشتەکەی تریان هەتا کۆتای مانگی حەوتی ئەمساڵ نادیار بوو واتە هەتا ئەو دەمەی چەکدارانی داعش رازیبون شوێنی ناشتنی ئەو 8 سەربازەی دیکە ئاشکرا بکەن، ئەمەش لە بەرامبەر رێگەدان بە چەکدارانی داعش لە ناوچەی سنووری لوبنان بگوێزرێنەوە بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

XS
SM
MD
LG