Accessibility links

حەریری: سزاکانی ئەمەریکا کارناکاتە سەر حکومەت


سەرۆک وەزیری لوبنان سەعد حەریری
سەرۆک وەزیری لوبنان سەعد حەریری

سەرۆک وەزیری لوبنان سەعد حەریری وتی سزاکانی ئەمەریکا دوو ئەندام پەرلەمانی کۆمەڵەی حیزبوڵای کردۆتە ئامانج و ئەمە یەکەمین جارە سزاکان ئاڕاستەیەکی دیکە وەردەگرێت، بەڵام کاریگەری لەسەر کاری پەرلەمان یاخود حکومەت نابێت.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا سزاکانی بۆ سەر حیزبوڵا فراوانتر کرد و سزای سەپاند بەسەر دوو ئەندام پەرلەمانی حیزبوڵادا لە پەرلەمانی لوبنان و گەورە بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەکە، ئەمەریکا دەڵێت ئەو هەڵمەتە دژی حیزبوڵا لە ساڵی 2017 ەوە 50 کەس و لایەنی حیزبوڵای گرتۆتەوە.

ئەمە یەکەمین جارە ئەمەریکا پەرلەمانتارەکانی حیزبوڵا دەکاتە ئامانج.

حەریری لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەمە شتێکی نوێیە و چۆن بە گونجاوی بزانین بەوشێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین." وتیشی " گرنگ ئەوەیە پارێزگاری لە کەرتی بانک و ئابووری لوبنان بکەین و بە ویستی خوا بەزووترین کات لەم قەیرانە دەردەچین."

دەسەڵاتەکانی حیزبوڵا لە لوبنان زیادیکرد دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردوودا زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا بەدەستهێنا.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان نەبییە بەری وتی " سزا نوێیەکانی ئەمەریکا دەستدرێژییە بۆ سەر پەرلەمان و بێگومان بۆ سەر لوبنانیش، هەموو لوبنان." ئەمەش لەکاتێکدا سەرۆکی لوبنان میشاڵ عەون وتی وڵاتەکەی بەداخەوەیە بۆ ئەم ڕێوشوێنانە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکیدا گفتوگۆی لەسەر دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG