Accessibility links

وەزیری دەرەوەی لوبنان دەست لەکاركێشانەوەی خۆی پێشکەش دەکات


سەرۆکایەتی لوبنان وتی وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان شربل وەهبە داوای لە سەرۆکی وڵاتەکە کردووە لە پۆستەکەی دووریبخاتەوە، ئەوەش بەهۆی لێدوانەکانیەوە کە بووە هۆی کەوتنەوەی گرژیی لەگەڵ وڵاتانی کەنداودا.

وەهبە لە لێدوانێکدا ڕۆژی دووشەممە وتی وڵاتانی کەنداو پشتیوانیان لە سەرهەڵدانی ڕێکخراوی داعش کردووە، هەروەها کۆمەڵێک لێدوانی دیکەشیدا.

هەریەک لە سعودیە و ئیماڕات و کوەیت و بەحرەین نوێنەرەکانی لوبنانیان لە وڵاتەکانیان بانگهێشت کرد و بە فەڕمی سکاڵای خۆیان لە لوبنان کرد.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی لوبنان، هەوڵەکانی لوبنان بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکە لەگەڵ وڵاتانی کەنداودا دەخاتە مەترسییەوە، ئەمە لەکاتێکدا لوبنان ڕووبەڕووی قەیرانێکی دارایی گەورە بۆتەوە، وڵاتانی کەنداویش بەهۆی زیادبوونی دەسەڵاتەکانی حیزبوڵای هاوپەیمانی ئێرانەوە یارمەتیە داراییەکانیان بۆ لوبنان ڕاگرتووە.

وەهبە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی لوبنان میشال عەوندا وتی " بەهۆی ڕووداوەکانی ئەمدواییانەوە کە بەهۆی لێدوانەکانی منەوە ڕوویاندا، دەست لەکاركێشانەوەی خۆمم پێشکەش کرد."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG