ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوو بۆمب له شـاری سوری باشوری لوبنان ته‌قیـیه‌وه، به‌ڵام زیانی گیانی لێـنه‌که‌وتۆته‌وه.
یه‌ک له ته‌قینه‌وه‌کان کاتژمێر 5 ی به‌ره‌به‌یان هوتێـلێـکی به ناوی کوین ئه‌لیسا کرده ئامانج و زیانی ماڵی پـێـگهیاند. هه‌روه‌ها زیانیشی به ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیلی به‌رده‌م هوتێله‌که گه‌یاند، له نێویاندا 2 ئۆتۆمبیلی هێزه‌کانی ئاشـتی پارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وانه‌ی چاودێری ڕه‌شی سه‌ر سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل ده‌که‌ن.
بۆمبی دووه‌میش له به‌رده‌م فرۆشگایه‌کی مه‌ی ته‌قیـیه‌وه و له‌ویش ته‌نها زیانی ماڵی که‌ته‌وه.