له خۆپێشاندانه‌کانی شه‌مه شه‌و که تا به‌یانی یه‌کشه‌مه به کاتی خۆجێی له به‌یرووتی پێته‌ختی لوبنان درێژه‌ی هه‌بووه، لانی که‌م 40 خۆپێشانده‌ر برینداربوونه.
هه‌روه‌ها خاچی سوور و به‌رگری مه‌ده‌نی لوبنان ڕاپۆرتیان کرد که لانی که‌م 26 که‌س له ماوه‌ی ئه‌و خۆپێشاندانانه‌دا بریندارن و بۆ ناوه‌نده‌کانی ده‌رمانی و نه‌خۆشخانه‌کان گوێزراونه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته خۆپێشانده‌ران و تێکهه‌ڵچوونه‌کان له ناوه‌ندی به‌یرووت زیاتر له 8 کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو و هێزه‌کانی ئاسایش بۆ به‌ره‌نگاری له گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران له گازی فرمێسک ڕێژ که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. دوای ئه‌وه خۆپێشانده‌ران ستڵه‌کانی زبڵ و خاشاکیان له شه‌قامه‌کانی سه‌ره‌کی ئاگر تێبه‌ردان تا هه‌ندێک له کاریگه‌رییه‌کانی گازی فرمێسک ڕێژ که‌م بکه‌نه‌وه.
ئه‌و ئاژانسه‌ی هه‌واڵنێری ڕاپۆرتی کرد که تێکهه‌ڵچوونه‌کان له لایه‌ن که‌سانی ده‌مامک دار له پشتیوانانی حزب ئه‌ڵلا و جووڵانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل ده‌ستی پێ‌کرد که له ڕێبه‌رانیان تووڕه ببوون. ئه‌و تێک هه‌ڵچوونه کاتێک په‌ره‌ی گرت که که‌سانێک به ڕه‌خنه‌گرتن له حزب ئه‌ڵلا خوازیاری ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئیسڕایل ببوون.
خۆپێشاندانه‌کانی به‌ربڵاو له لوبنان که زیاتر له مانگێک پێش ده‌ستیان پێ‌کرد ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی قووڵ له گه‌نده‌ڵی و لێنه‌هاتوویی چینی ده‌سه‌لاتدار له لوبنان که وڵاتی تووشی قه‌یرانی ئابووری کردووه.
پشتیوانانی ئه‌مه‌ل و چه‌کدارانی حزب ئه‌ڵلا له ئه‌و نیوه‌دا ده‌ستیان به بڵاوه‌پێکردنی خۆپێشانده‌ران و کردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامانه کرد که خۆپێشانده‌ران به‌ربه‌ستیان کردبوون.
ئه‌مه‌ریکا و چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپایی حزب ئه‌ڵلای به تاقمێکی تێرۆرستی داده‌نێن که کۆماری ئیسلامی پشتیوانیان لێده‌کات.
حزب ئه‌ڵلا ته‌نیا تاقمێکه که دوای شه‌ڕی ناوخۆیی له لوبنان چه‌کی دانه‌ناوه و له سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا نه‌خشێکی دیاریکراوی هه‌یه.