مه‌لای توندڕه‌و عومه‌ر به‌کری که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به تاوانی تێوه‌گلانی له کاری تێرۆرستی حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تای بۆ بڕایه‌وه له لایه‌ن دادگایه‌کی لوبنان به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی به‌رده‌م دادگاکه بێت، ده‌ڵێت ئه‌و بۆ ڕۆژێـکیش زیندانی ناکرێت.
ڕۆژێـک پاش بڕیاری دادگاکه عومه‌ر به‌کری گوتی ئه‌و ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه که له‌سه‌ری ئه‌و حوکمه‌یان بۆ بڕیوه‌ته‌وه، له‌وانه کۆمه‌کی میلیشـیاکان و هه‌وڵی ناسه‌قامگیرکردنی حکومه‌تی لوبنانی. ئه‌و یـهکێـک بوو له نێو 54 که‌س که حوکمدران به تاوانه‌کانی په‌یوه‌ست به چالاکی میلیشـیاکانهوه.
عومه‌ر به‌کری که له شـاری ته‌ڕابلسی باکوری لوبنان ده‌ژی ده‌ڵێت ئه‌و هیچ نامه‌یه‌کی بانگهێشـتکردنی له لایه‌ن دادگاوه پـێنهگهیشـتووه. ده‌شڵێت پارێزه‌ره‌کانی ئاگاداریان کردۆته‌وه که‌وا ماوه‌ی 15 ڕۆژی هه‌یه تا داوای پـیاداچوونه‌وه به بڕیاری دادگاکه‌دا بکات.
شـایه‌نی باسه عومه‌ر به‌کری پـێشـتر بۆ ماوه‌ی 20 سـاڵ له به‌ریتانیا ژیانی به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام پاش هێرشه‌کانی 2005 ی ناو له‌نده‌ن حکومه‌تی به‌ریتانی ڕێـگه‌ی پـێ نه‌داوه بچێته‌وه وڵاته‌که‌یان. هه‌روه‌ها پـێشـتریش ئه‌نجامده‌رانی هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مه‌ریکای به که‌سانی لێـهاتوو داناوه.
عومه‌ر به‌کری له دایکبووی سـوریایه، به‌ڵام ڕه‌گه‌زنامه‌ی لوبنانی هه‌یه و ئه‌و دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئهلموههجهرینی ئیسلامی توندڕبووه ئه‌وه‌ی پاشـان هه‌ڵوه‌شـاوه‌ته‌وه.