میدیای لوبنای ده‌ڵیت ئه‌و دادگایه‌ی له لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت، په‌یوه‌ست به لێکۆڵینه‌وه‌ی کوشتنی ره‌فیق ئه‌لحه‌ریری سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشووی لوبنانی له ساڵی 2005 دا، دادگاکه چوار فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی ده‌رکردووه و هه‌ر‌وه‌ها فایلێکی داخراوی تاونبارکردنی ئه‌مڕۆ داوه‌ته ده‌دستی سه‌عید میرزای سه‌رۆکی داواکاری لوبنانی.
راپۆرته‌کان ده‌ڵێن به‌لای که‌م دووان له فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنه‌کان بۆ ئه‌ندامانی گرووپی میلیشیای حزبوڵای لوبنانیـیه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه سه‌عد ئه‌لحه‌ریری که ئه‌ویش سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشووی لوبنانی بوو ده‌ڵێت تاوانبارکردنه‌کان ئاماژه‌ی ساته‌وه‌ختێکی مێژوویی له خۆده‌گرن.
ئه‌م پێشهاته‌یه‌ی په‌یوه‌ست به ده‌رکردنی فه‌رمانه‌کانی ده‌ستگیرکردن له لایه‌ن دادگای نێو نه‌وته‌وه‌یی به دوو هه‌فته دوای ئه‌وه دێت که نه‌جیب میقاتی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌نووکه‌ی لوبنای دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی هاوبه‌ندی له مێژ چاوه‌ڕوان بۆ کراوی راگه‌یاند، ئه‌و حکومه‌ته‌ی که گرووپی حزبوڵای لوبنای تیایدا باڵا ده‌سته و ئه‌م گرووپه‌ش له لایه‌ن ئێران و هاوپه‌یمانانی حزبوڵـڵاوه پشتیوانی ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌کی ئه‌مساڵه‌وه لوبنان به بێ هه‌بوونی حکومه‌تێکی فه‌رمی به‌ڕێوه‌ده‌چوو، واته له‌و ده‌مه‌ی گرووپی حزبوڵـڵا و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی به زۆره‌ملێ هه‌ره‌سیان به حکومه‌ته‌که‌ی سه‌عد حه‌ریری هێنا ئه‌وه‌ی سه‌ر به حکومه‌تانی خۆرئاوا بوو.