Accessibility links

لاڤرۆڤ سەردانی ئێران دەکات


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ و سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ و سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی

دەزگای ڕاگەیاندنی سەر بە دەوڵەتی ئێران دەڵێت وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە بە سەردانێک گەیشتۆتە ئێران، ئەمەش لە کاتێکدا کە زلهێزەکانی جیهان و ئێران کۆشش دەکەن بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015.

دەزگاکە گوتی " لە میانەی سەردانەکەی لاڤرۆڤدا، تاوتوێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی ئێران و هاریکارییەکان لە وزە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان دەکرێت، هەروەها تاوتوێی و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیش دەکرێت."

کەناڵی سەر بە دەوڵەتی ئێران لاڤرۆڤی پیشاندا لە کاتێکدا چاوی بە سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی دەکەوێت، بەڵام هیچ وردەکارییەکی نەدا. ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی ئامانج لە سەردانەکەی لاڤرۆڤ " فراوانکردنی هاریکارییەکانە لەگەڵ ناوچەی یوراسیان و کۆکسسدا."

مانگی ڕابردوو مۆسکۆ گوتی ڕووسیا و ئێران کە هەردوو وڵاتەکە لەژێر سزاکانی ڕۆژئاوادان و یەکێکن لەو وڵاتانەی جیهان کە گەورەترین یەدەگی نەوت و گازییان هەیە، تاوتویی گۆڕینەوەی پێداویستییەکانی نەوت و گازییان کردووە.

دەزگای هەواڵی ئێرنای ئێران وتی ڕۆژی پێنجشەممە لاڤرۆڤ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیرابدوڵاهیاندا کۆدەبێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG